ئێران: هیچ داواكارییه‌كی ئه‌وروپی له‌ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی قبووڵ ناكه‌ین
به‌رپرسێكی ئێرانی: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی شكستی هێنا پێویسته تره‌مپ به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان بگرێت
K24- هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی جه‌ختی كرده‌وه، كۆماری ئیسلامی هیچ داواكارییه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه قبووڵ ناكات، كه له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهانی واژووی كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه، كه نه‌یویست ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه رێككه‌وتنه‌كه‌یان واژوو كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رازی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام پێویسته له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و وڵاتانه باش بزانن، كه ئێران هیچ داواكارییه‌كی دیكه قبووڵ ناكات، كه له دیباجه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌دا نه‌هاتبێت".
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته تره‌مپ باش بزانێت، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی شكستی هێنا، هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌ك له ئه‌ستۆی ئه‌وه و ده‌بێت به‌رگه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كان بگرێت"، دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوون به رێككاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیاره له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی واشنتۆن له‌باره‌ی كشانه‌وه یان مانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا رابگه‌یه‌نێت.
H.B