"به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لیسته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت"
یه‌كێتی به‌به‌ڵگه وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵح ده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پرۆژه و ئاماره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی لیسته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت و له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/5/2018، رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له پاشكۆیه‌كی تایبه‌تدا به ئامار و به‌ڵگه وه‌ڵامی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری داوه‌ته‌وه، كه ساڵانێك جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بووه.
به‌ڵگه‌كان په‌یوه‌ستن به‌و بانگه‌شانه‌ی كه ئێستا به‌رهه‌م ساڵح بۆ لیسته‌كه‌ی ده‌كات و چه‌ند كارێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردۆته ده‌ستكه‌وتی شه‌خسی خۆی و ئێستا بۆ لیسته‌كه‌ی بانگه‌شه‌ی پێ ده‌كات، وه‌ك پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره.
رۆژنامه‌كه‌ی یه‌كێتی چه‌ند به‌ڵگه و ئامارێكی له پاشكۆ تایبه‌ته‌كه‌دا بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، "بۆ یه‌كه‌م جار پێشینه‌ی خانووبه‌ره كه بڕیاری لێدرا، له یاسای ژماری 3ی ساڵی 2008 له مادده‌ی 12ی یاسای بودجه‌ی هه‌رێمدا له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه بوو".
هه‌وره‌ها رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: "ساڵی 2010 بۆ یه‌كه‌م جار به یاسای ژماره 17 یاسای پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندكرا و پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه پێشكه‌ش كرابوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له یاسایی بودجه‌ی ساڵی 2010 یاسای پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری پێشكه‌ش نه‌كردبوو، ته‌نانه‌ت له په‌رله‌مان دژی پێشكه‌شكردنی یاساكه‌ش بوو.
رۆژنامه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌دا وێنه‌ی یاداشتی په‌رله‌مانتارانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه، كه پێشنیازیان كردبوو، پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی "سلفه‌ی زه‌واج" بخرێته به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێ و بڕیاری گونجاوی له‌سه‌ر بدرێ، 13 په‌رله‌مانتاریش واژوویان له‌سه‌ر یاداشته‌كه كردبوو.
له‌باره‌ی پێشینه‌ی خانوبهرهش، لهپاشكۆ تایبه‌ته‌كه‌ی كوردستانی نوێ‌دا هاتووه: "دوای پێشكه‌شكردن و په‌سه‌ندكردنی یاساكه له ساڵی 2010 له په‌رله‌مانی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی ناچار بوو له بودجه‌ی ساڵی 2011 له مادده‌ی 15 بڕگه‌ی 4 پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری به 2.5 ملیۆن دینار دیاریكرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی كوڕ و كچی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان جیابكرێنه‌وه و مافی زیاتریان پێ بدات. به‌ڵام دواتر په‌رله‌مانی كوردستان له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 له‌مادده‌ی 3 بڕگه‌ی 2 له خاڵی شه‌شه‌م و بڕه‌كه‌ی زیادركرد بۆ 5 ملیۆن دینار و كوڕ و كچی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش جیاكرانه‌وه و بۆ ئه‌وان كرا به به‌خشین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "دواتر وه‌زاره‌تی دارایی رێنمایی ده‌ركرد كه سولفه‌ی خانووبه‌ره بۆ پارێزگاكان 12 ملیۆن دینار بێ و بۆ قه‌زا و ناحیه‌كانیش 9 ملیۆن دینار، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه هێشتا كابینه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بوونی نه‌بوو".
له‌وباره‌یه‌وه ، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی چه‌ندین جار له هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا رایگه‌یاندووه، ئه‌و پڕۆژانه‌ی چه‌ند كه‌سانێك ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه ده‌ستكه‌وت و موڵكی تایبه‌تی خۆیان، په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه و ئه‌وانه پڕۆژه‌ی ئیمه‌ن و كه‌سانی دیكه ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه خۆراكی بانگه‌شه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردن.
H.B