"خه‌ریكه رۆیشتنی محه‌مه‌د سه‌ڵاح بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته راستی"
"وه‌رزی داهاتوو كریستیانۆ، سه‌ڵاح و نێیمار سێكوچكه‌یه‌كی نوێ له ریال مه‌درید دروست ده‌كه‌ن"
میدیاكانی بریتانیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول 2 یاریزانی بۆ شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌ستنیشان كردووه، رۆیشتنی فیرعه‌ونه میسرییه‌كه‌یان بۆ ریال مه‌درید به ئه‌گه‌رێكی نزیك وه‌سف كردووه.
پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یۆرگن كڵۆپ هاوشێوه‌ی كۆتینهۆ مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی له هاوینی داهاتوو له‌سه‌ره، بۆیه ده‌یه‌وێت عوسمان دێمبلی كه نرخه‌كه‌ی 105 ملیۆن پاوه‌نده بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ستێره میسرییه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نرخی سه‌ڵاح له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌یشتۆته 175 ملیۆن پاوه‌ند و ریال مه‌دریدیش ئاماده‌یی خۆی بۆ پێدانی ئه‌م نرخه ده‌ربڕیوه و پێرێز ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو سه‌ڵاح و نێیمار و كریستیانۆ له پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید سێكوچكه‌یه‌كی نوێ دروست بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بۆ وه‌رزی داهاتوو سه‌ڵاح بۆ ریال مه‌درید و گریزمان بۆ بارسێلۆنا.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كڵۆپ ده‌یه‌وێت له دوای له‌ده‌ستدانی سه‌ڵاح، یاریزانێكی دیكه‌ش بۆ شوێنه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌ویش نه‌بیل فه‌قیری هێرشبه‌ری یانه‌ی لیۆنی میسرییه كه نرخه‌كه‌ی به 70 ملیۆن یۆرۆ خه‌ملێندراوه.