رۆدریگێز له نێوان بایرن میونشن و ریال مه‌درید خۆی یه‌كلا كرده‌وه
چاره‌نووسی خۆی دیاری كرد
خامێس رۆدریگێز چاره‌نووسی خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه و بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵ بایرن میونشن ده‌مێنێته‌وه.
تۆڕی سكای سپۆرت بڵاویكردۆته‌وه ناوه‌ڕاستكاره كۆڵۆمبیه‌كه بڕیاریداوه نه‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید و ده‌یه‌وێت له بایرن میونشن درێژه به یاریكردن بدات، به‌مهۆیه‌وه ره‌نگه ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه به‌رده‌وام بێت.
خامێس له هاوینی رابردوو به خواستن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له ریال مه‌دریده‌وه په‌یوه‌ندی به یانه باڤارییه‌كه كرد، هه‌رچه‌نده پێشبینی ده‌كرا ئه‌و یاریزانه له هاویندا بگه‌ڕێته‌وه یانه‌كه‌ی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانی نزیك له یاریزانه‌كه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه سه‌خته ئه‌مه رووبدات ئه‌گه‌ر زیدان له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
خامیس رۆدریگێزی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی رابردوو به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ به‌شێوه‌ی خواستن له ریال مه‌دریده‌وه بۆ بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ یانه باڤارییه‌كه به‌شداریی 37 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان كرد، 8 گۆڵ و 14 ئاسیستی تۆمار كرد.