ئه‌مشه‌و بۆ ئه‌م 4 یاریزانه‌ی ریال مه‌درید دوایین ده‌رفه‌ته بۆ خۆسه‌لماندنیان
دوای یارییه‌كه زیزۆ بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه و رۆیشتنیان ده‌دات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و بۆ 4 یاریزانی ریال مه‌درید دوایین ده‌رفه‌ت ده‌بێت، دوای یارییه‌كه زیزۆ بڕیار له‌سه‌ر فرۆشتن و مانه‌وه‌یان ده‌دات.
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر سێڤییا ده‌رفه‌تی به سه‌رجه‌م یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان داوه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بسه‌لمێنن.
به گوێره‌ی ماركا، زێدان له‌م یارییه به‌شداریی به (دانی سیبایۆس، تیۆ هێرناندێز، بۆرخا مایۆرال و ئه‌شره‌ف حه‌كیم) ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ ئه‌وان دوایین ده‌رفه‌تی راسته‌قینه ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ زیزۆی راهێنه‌ر بسه‌لمێنن، ئه‌گه‌رنا بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌چنه نێ، لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كانی ریال مه‌درید.