"ریال مه‌درید به‌م ئامارانه‌وه زه‌حمه‌ته به‌رگه‌ی لیڤه‌رپوول بگرێت"
"دۆخی ریال مه‌درید پێش فایناڵی چامپیۆنزلیگ كه‌وتۆته مه‌ترسی"
یانه‌ی ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی فایناڵی چامپیۆنزلیگ له لالیگا تووشی شكستێكی گه‌وره هات و درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كانی سه‌رووی ریزبه‌ندی لالیگا دا.
ریال مه‌درید ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا 12 خاڵی به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كانی سه‌رووی ریزبه‌ندی لالیگا به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه یانه‌كانی (بارسێلۆنا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، سێڤییا، ئاتڵێتیك بلباو و ڤالێنسیا)، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كانی لالیگا 22 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
ریال مه‌درید له یاری شه‌وی رابردوو به‌رامبه‌ر سێڤییا 3 ـ 2 دۆڕا، له یاری پێشووتریش له كلاسیكۆ یه‌كسانبوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، ریال مه‌درید سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌یشتۆته فایناڵ، به‌ڵام به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول مه‌ترسی له‌سه‌ره، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ریال مه‌درید له زۆربه‌ی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به‌رگه‌ی یانه گه‌وره‌كان ناگرێت، ئه‌وه‌شی نووسیوه: شكسته‌كانی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس و تۆتێنهام دۆڕاوه و ئاستێكی خراپیشی له هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تۆمار كردووه.