لێدوانه‌كانی پزیشكێكی فره‌نسا له باره‌ی نێیمار میدیاكانی هه‌ژاند
له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار توێژینه‌وه‌ی كردووه
لێدوانه‌كانی پسپۆرێكی پزیشكی ناسراوی فره‌نسا له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی نێیمار دا سیلڤا میدیاكانی هه‌ژاند.
نێیمار داسیلڤا له 25ـی شووباتی ئه‌مساڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی مارسیلیا تووشی پێكانێكی قورس بوو، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 2 مانگ له یاریگه‌كان دووركه‌وتۆته‌وه و ماوه‌ی 6 رۆژه گه‌ڕاوه‌ته‌وه پاریس و مه‌شقه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستپێكردۆته‌وه و خۆی بۆ مۆندیالی 2018ـی به‌رازیل ئاماده ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه، میشێل سیمیس پزیشكی فره‌نسی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (لو پاریس‌یان) جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه نێیمار پێش یارییه‌كه‌ی مارسیلیا ئه‌و ئازاره‌ی هه‌بووه و نه‌یدركاندووه.
ده‌شڵێت: پێشتر ئه‌و پێكانه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه و به تێپه‌ڕبوونی كات و یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان ئازاره‌كه‌ی ته‌شه‌نه‌ی كردووه.
دكتۆره‌كه ده‌شڵێت: ناڵێم به دروستی پێش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به سانجێرمان بكات تووشی پێكان بووه، به‌ڵام ره‌نگه رۆژێك پێشتر یان 3 مانگ پێشتر ئه‌و پێكانه‌ی هه‌بوو بێت.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی بارسێلۆناوه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد.