سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی بڕوانامەی دکتۆرای نییە

بڕوانامەی دكتۆرای نییە و لە بانگەشەدا دكتۆری لەپێش ناوەكەی نووسیوە

K24 - دھۆك

سەرۆكی لیستی ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، لە بانگەشەكانی خۆی وا ناسدووە كە بڕوانامەی دكتۆرای ھەیە، بەڵام زانکۆی دهۆك ئاشكرای دەكات، بروانامەی دکتۆرای نییە.

بەپێی نوسراوێکی کۆلیژی یاسا و زانستە رامیارییەکانی زانکۆی دهۆك کە وێنەیەکی دەست كوردستان24 كەوتووە، تێیداھاتووە: "زێرەڤان سلێمان بەرواری، کە سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەرییە لە پارێزگای دھۆك، بڕوانامەی دکتۆرای نییە".

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە هەموو بانگەشە و ریکلامەکانی دا  ووشەی ( دکتۆر)ی لە پێش ناوی خوی بەکارهێناوە، هەر بەپێی نووسراوەكەی زانکۆی دهۆك: "ئەو کاندیدەی لیستی ھاوپەیمانی خوێندکاری زانکۆی ) Surrey ) وڵاتی بریتانیایە و هێشتا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەست نەهێناوە، لە سەر پرۆگرامی تواناسازی هێشتا خوێنکارە".

دەقی نووسراوی زانكۆی دھۆك
دەقی نووسراوی زانكۆی دھۆك
دەقی نووسراوی زانكۆی دھۆك
دەقی نووسراوی زانكۆی دھۆك