بارسێلۆنا له پێناو كڕینی ئه‌م هێرشبه‌ره لویس سوارێز ده‌فرۆشێت
ڤاڵڤێردی به فرۆشتنی سوارێز رازیبووه
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا یانه‌ی بارسێلۆنا له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان بیرۆكه‌ی فرۆشتنی لویس سوارێزی داڕشتووه.
پێگه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاماژه‌ی زانیارییه‌كی له رادیۆی كه‌ته‌لۆنیا وه‌رگرتووه و بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت هێرشبه‌ری ئۆروگوایی ته‌مه‌ن 31 ساڵی یانه‌كه‌ی له پێناو گواستنه‌وه‌ی گریزمان بفرۆشێت.
ئانتوان گریزمان هاوینی رابردوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نوێ كرده‌وه، به‌ڵام له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 175 ملیۆن پاوه‌ند بۆ 87 ملیۆن پاوه‌ند كه‌م كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك ویستی به ئاسانی بتوانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بشكێندرێت و یانه‌یه‌كی دیكه هه‌ڵبژێرێت.
لویس سوارێز له هاوێنی 2014 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به به‌های 52 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، ئه‌م وه‌رزه له كۆی 49 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 30 گۆڵی كردووه و 16 ئاسیستی هه‌بووه.
