یوڤێنتۆس بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئالێگری په‌یوه‌ندی به زێدان كردووه
یوڤێنتۆس داوای له زیزۆی كردووه به‌ڵێنه‌كه‌ی پێشووی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ یوڤی جێبه‌جێ بكات
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی نزیك له یانه‌ی یوڤێنتۆس ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یوڤی بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئالێگری راهێنه‌ر په‌یوه‌ندییان به زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید كردووه.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، رۆیشتنی ماسیملیانۆ ئالێگری له یانه‌ی یوڤێنتۆس یه‌كلابۆته‌وه، ئێستا به‌رپرسانی یانه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن زیزۆ كاتێك وه‌ك یاریزان له هاوینی 2011 یانه‌كه‌ی به‌ره‌و ریال مه‌درید جێهێشت به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی پێدان رۆژێكدا بێت بۆ خزمه‌تی ئه‌و یانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه.
زینه‌دین زێدان له هاوینی 1996 له یانه‌ی بۆردۆ به بڕی 3 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنتۆس، دوای ئه‌وه‌ی 151 یاری له سێریا ئه‌ی ئه‌نجام دا 24 گۆڵی كرد و چوار ساڵی له‌گه‌ڵ یوڤی تێپه‌ڕ كرد له 2001 ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی ئه‌و له‌سه‌رده‌مه تۆمار كرد و به 77 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریال مه‌درید گواسترایه‌وه و دواتریش یه‌كه‌مین ئه‌زموونی كاری راهێنه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ده‌ستپێكرد و 2 ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگیشی بۆ یانه‌ی شایانه به‌ده‌ستهێنا.