په‌يامنێرى كوردستان24 له سويد ورده‌كارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌خاته‌ڕوو
هاووڵاتيانى عێراق روويان له بنكه‌كانى ده‌نگدان له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد
K24 – هه‌ولێر:
له پرۆسه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، هاووڵاتيانى عێراق روويان له بنكه‌كانى ده‌نگدان له وڵاتانى ئه‌وروپا كرد و په‌يامنێرانى (كوردستان24) له سويد و به‌لجيكا زانياريان له باره‌ى ئاستى به‌شدارى ره‌وه‌ندى عێراقى خسته‌ڕوو.
سويد: له كۆى سه‌د هه‌زار ده‌نگده‌ر له يه‌كه‌م رۆژى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاستى ده‌نگدان به‌م جۆره بووه:
ستۆکھۆڵم: 1552 ده‌نگده‌ر
مالمۆ: 1197 ده‌نگده‌ر
یۆتۆبۆری: 1378 ده‌نگده‌ر
ئۆرەبرۆ: 313 ده‌نگده‌ر
ئۆپسالا: 241 ده‌نگده‌ر
لینشۆپینگ: 84 ده‌نگده‌ر
ڤێسترۆس: 466 ده‌نگده‌ر
كۆی گشتی: 5479 ده‌نگده‌ر.
له فینله‌ند – ھێلسینکی: 248 ده‌نگده‌ر
ئه‌ڵمانیا: له 7 بنكه‌ی ده‌نگدان، 10830 كه‌س ده‌نگیان داوه.
نه‌مسا: له یه‌ك بنكه‌ی ده‌نگدان 350 ده‌نگده‌ر ده‌نگیانداوه.
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، سبه‌ى (12ى ئايار/ مايۆى 2018) له ناوخۆى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چن، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ ده‌نگدانى تايبه‌ت و ره‌وه‌ندى عێراقى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات روويان له سندووقه‌كانى ده‌نگدان كرد.