بەفەرمی دانی ئالڤێس ناتوانێت بەشداریی مۆندیالی 2018 بکات

بڕازیل بۆ مۆندیالی رووسیا ئەستێرەیەکی لەدەست دەدات

دانی ئالڤێس بەفەرمی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداریی یارییەکانی مۆندیالی 2018ی رووسیا بکات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی بڕازیل لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، دانی ئالڤێسی بەرگریکاری پاریس سانجێرمان بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە، ناتوانێت بەشداریی یارییەکانی مۆندیال بکات و لە سەماکارانی سامبا دادەبڕێت و پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت.
پێشبینی دەکرێت تیتی بۆ یارییەکانی مۆندیال بۆ شوێنی ئالڤێس بانگهێشتی دانیلۆ یان رافینها یان فاگنەر بکات، کە بڕازیل لە کۆمەڵەی پێنجەم هاوشانی سویسڕا و سڕبیا و کۆستاریکا لە مۆندیالی 2018 یاریی دەکات، کە نزیکەی مانگێک بۆ دەستپێکردنی ماوە.