رۆماریۆ بۆ خیسۆس: بۆ ئەوەی لە مۆندیال گۆڵ بکەیت زۆرترین سێکس بکە

خیسۆس ئەم هاوینە بۆیەکەمجار بەشداریی مۆندیال دەکات

رۆماریۆی ئەفسانەی بڕازیلی ئامۆژگاریی گابریێل خیسۆسی هێرشبەری بڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەکات پێش مۆندیالی 2018 زۆرترین سێکس بکات.
رۆماریۆ کە لە مۆندیالی 1994 لەگەڵ بڕازیل پێنج گۆڵی کرد و نازناوەکەشی بەدەستهێنا، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەیەکی بڕازیلی لەبارەی خیسۆسی 21 ساڵان کە ئەم هاوینە بۆیەکەمجار بەشداریی مۆندیال دەکات، رێنمایی هێرشبەرەکەی مان سیتی دەکات ئەم ماوەیە تاکو دەستپێکردنی مۆندیال زۆرترین سێکس بکات و چێژ لە رۆژە پشووەکانی وەربگرێت، دواتر لە کاتی یارییەکانی مۆندیال زۆر بە وشیارییەوە یاریی بکات و هەوڵ بدات گۆڵ تۆمار بکات.
خیخۆس لەم وەرزە لەگەڵ مان سیتی لە 41 یاری 16 گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵیشی دروستکردووە و تاکو ئێستا لەگەڵ دایکی دەژی و هەمیشە لە کاتی گۆڵکردن گۆڵەکانی پێشکەشی دایکی دەکات.