رۆژنامه‌یه‌ك ناسنامه‌ی 4 یاریزانی نوێی بارسێلۆنای ئاشكرا كرد
پێش هاتنی مۆندیالی گواستنه‌وه‌ی 2 یاریزانیان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌دا ناسنامه‌ی 4 یاریزانی نوێی بارسێلۆنا له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه.
1ـ ئانتوان گریزمان: ئه‌م هێرشبه‌ره ته‌مه‌ن 27 ساڵیه نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ڕه‌ت كردۆته‌وه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێـت له هاوینی ئه‌مساڵ به به‌های 100 ملیۆن یۆرۆ رووبكاته بارسێلۆنا.
2ـ ئالینا: ئه‌م یاریزانه لاوه ته‌مه‌ن 20 ساڵییه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا كۆتایی هاتووه، به‌ڵام بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌ستێكی نوێی له‌گه‌ڵ واژۆ بكات و له شوێنی ئه‌ندرێس ئینیێستا یاری بكات.
3ـ ئارسه‌ر میلۆ: ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 21 ساڵییه، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی گریمیۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه و پێشتر یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانی به‌رازیل كردووه و بارسا له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه رێككه‌وتووه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2019 رووده‌كاته بارسێلۆنا.
4ـ دی یۆنگ: ئه‌م ناوه‌راستكاره هۆڵه‌ندییه په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستێكی 600 ملیۆن یۆرۆیی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس، گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس كۆتایی دێت، به گوێره‌ی میدیاكان بارسا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه لاوه رێككه‌وتووه و له هاوینی 2019 په‌یوه‌ندی به بارسا ده‌كات.
