نێیمار: ده‌ترسم به‌هۆی پێكانه‌كه‌م نه‌توانم به‌شداری مۆندیال بكه‌م
نێیمار: زۆر بیری مێسی و سوارێز ده‌كه‌م و خه‌م بۆ ئه‌وه ده‌خۆم كه لهدهستمداون
نێیمار دا سیلڤا دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی قسه‌ی بۆ زیكۆی بڕازیلی كردووه و دووپاتیده‌كاته‌وه زۆر بیری مێسی و سوارێز ده‌كات، ئه‌و یاریزانه ده‌شڵێت ترسم هه‌یه جارێكی دیكه تووشی پێكان ببم و نه‌توانم به‌شداری له مۆندیال بكه‌م.
نێیمار دا سیلڤا، هێرشبه‌ری بڕازیل و پاریس سانجێرمان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه قسه‌ی بۆ زیكۆی هاونیشتیمانی كردووه:
"به باشی له پێكانه‌كه‌م چاك بوومه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی باش كار ده‌كه‌م و جارێكی دیكه له‌سه‌ر قاچه‌كانم وه‌ستامه‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام ترسم هه‌یه جارێكی دیكه تووشی پێكان ببم، ده‌مه‌وێت به زووترین كات له‌م ترسه رزگارم ببێت بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه بۆ جامی جیهانی ئاماده ببم."
"به‌بیرمه له یارییه‌كدا من چه‌ند یاریزانێكم بڕی و پاسم به مێسی دا و ئه‌ویش نمایشی كرد و چه‌ند یاریزانێكی بڕی دواتر تۆپه‌كه‌ی به سوارێزدا، سوارێزیش هه‌رچه‌نده بڕینه‌كه‌ی ئه‌نجامدا به‌ڵام نه‌یتوانی پاسه‌كه به‌ته‌واوی بدات له‌به‌ر ئه‌وه من و مێسی زۆر پێكه‌نین."
"من و مێسی و سوارێز به جۆرێك له یه‌كتر نزیك بووین زۆر جار گاڵته‌مان به یه‌كتر ده‌كرد به‌تایبه‌ت كاتێك یه‌كێكمان هه‌ڵه‌مان ده‌كرد، ئه‌وه‌شم به‌بیره دوای یارییه‌كه له ژووری جلگۆڕین پێی گوتین ئێوه یاریزانه‌كانتان بڕی بۆیه منیش ویستم هه‌مان كار بكه‌م.
"هاوڕێیه‌تیه‌كی زۆر جوان له‌نێوانماندا هه‌بوو، ئه‌وه‌ی زۆر بیری ده‌كه‌م و نیگه‌ران ده‌بم ئه‌و دوو یاریزانه‌یه كه لهدهستمداون، چونكه پێكه‌وه دڵخۆش بووین رۆژانه به‌یه‌كه‌وه كارمان ده‌كرد.