كڵۆپ پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی كاریگه‌ری له‌ده‌ست دا
"بۆ یاری داهاتووی لیڤه‌رپوول دووخراوه‌ته‌وه"
هێرشبەری سەنیگالی لیڤەرپول بە هۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر چێڵسی تووشی بووە، نەیتوانی لە راهێنانەکانی دوێنێ هەینی بەشداری بکات، لەمبارەوە یۆرگن کلۆپی بەرێوەبەری هونەری رێدز بە پێگەی لیڤەرپول ئیکۆی راگەیاند کە چاوەرێ پشکنینە پزیشکیەکان دەکەن بۆ ئەوەی بزانن کە دۆخی تەندروستی هێرشبەری یانەکەی چۆن دەبێت.
لیڤەرپول پێش ئەوەی لە فاینالی چامپیۆنزلیگ رووبەرووی ریال مەدرید ببێتەوە، سبەی یەکشەممە لە دوای گەڕی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ رووبەرووی برایتۆن دەبێتەوە, ميدياكانى بريتانيا پێشبينى ئه‌وه‌يان كردووه كه سه‌يدۆ مانى بۆ ئه‌و يارييه دووربخرێته‌وه.
سه‌یدۆ مانی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول به‌شداریی له 42 یاری كردووه و 19 گۆڵ و 9 ئاسیستی هه‌بووه.
