نێیمار په‌یامێكی له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه
نێیمار له نێوان ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان بڕیاری كۆتایی دات
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامەکانی مەدرید هه‌فته‌ی رابردوو به گه‌رمی هه‌واڵی په‌یوه‌ندیكردنی نێیماریان به ریال مه‌درید بڵاو كرده‌وه، ته‌نانه‌ت، ئه‌م هه‌واڵانه نێیمار داسیلڤای ناچار كرد بێته سه‌رهێڵ و به مانه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان وه‌ڵامی هه‌موو میدیاكان بداته‌وه.
نێیمار كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی به درێسی پاریس سانجێرمان بڵاو كردۆته‌وه و به زمانی ئینگلیزی پورتوگالی نووسیویه‌تی: شانازی به پۆشینی درێسه نوێیه‌كه‌م ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێت خۆشبه‌ختیان بكه‌م و چێژیان پێببه‌خشم.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه رۆژی هه‌ینی رابردوو، رۆنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبوو كه باوکی نێیمار لەگەڵ ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان کۆبووەتەوە و پێی راگەیاندووە نێیمار دەیەوێت لە یانەکەی بڕوات و پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات، بەڵام یانەی پاریس سانجێرمان ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک نرخی فرۆشتنی نیمۆ دیاری بکات چونکە ئامادە نییە دەتبەرداری هێرشبەرە بڕازیلییەکەی بێت.
رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستی نێیمار لە 260 تاکو 300 ملیۆن یۆرۆ یان زیاتریش لەسەر ریال مەدرید بکەوێت، بەڵام ریال مەدرید سوورە لەسەر کڕینی نیمۆ و داوای لەو یاریزانە بڕازیلییە کردووە فشار بخاتە سەر کارگێڕانی پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی رێگەی پێبدەن بڕوات.