ئالڤێس تۆمارێكی ڤیدیۆیی له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ و میدیاكانی هه‌ژاند

ئالڤێس: به‌هۆی بێبه‌شبوونی من كه‌س بۆ من نه‌نوزێته‌وه‌ و نه‌گریێت، چونكه‌ من زۆر دڵخۆشم

دانی ئالڤێس بەرگریکاری هەڵبژاردەی برازیل دوای دوورکەوتنەوەی لە مۆندیالی برازیل بە هۆی پێکان، دیمەنێکی ڤیدیۆیئ بلاو دەکاتەوە و لە بەشێکی قسەکانیدا داوا لە هەموو کەسێک دەکات کە بۆی نەگرین و نه‌نوزێنه‌وه‌ و دڵنه‌واییشی نەدەنەوە، چونکە ئەو بە هەموو دەستکەوتێک گەیشتووە و مرۆڤێکی دڵخۆشە.

ئالڤێس له‌ تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی ده‌ڵێت: لەو کاتەی کە تووشی ئەم پێکانە بووم، زانیم کە ناتوانم بەشداری مۆندیالی رووسیا بکەم، بەڵام پزیشکانی یانە پێیان گوتم پێویستە چاوەڕێ پشکنینە پزیشکیەکان بکەین و دواجاریش هەر بەم شێوەیە بوو، کاتێک کە یاریزانانی یانەکەم خەریکی ئاهەنگ گێران بوون بە بۆنەی بەدەست هێنانی نازناوی جامی فڕەنسا، من نەمویست نیگەرانیان بکەم و بە پێکەنینەوە بەشداریم کرد، بەڵام هەندێ لە هاورێیەکانم کە سەیری چاویان دەکردم ئاگاداری دڵگرانیەکانم بوون. دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە نامەوێت کەس بۆم بگریێت و نیگەران ببێت، چونکە من هەموو دەستکەوتم بەدەستهێناوە، دانی ئالڤێس بەشداری مۆندیال ناکات، بەڵام مرۆڤێکی دڵخۆشم.