خلێفی به 2 رسته كۆتایی به چاره‌نووسی نێیمار هێنا
له باره‌ی نێیماره‌وه خڵیفی قسه‌ی كۆتایی خۆی كرد
خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له رۆیشتنی نێیمار بۆ ریال مه‌درید ده‌كه‌ن و دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌و یاریزانه له سه‌دا دوو هه‌زار له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م قسه‌یه‌ی خلێفی دوای ئه‌وه دێت نێیمار به دانانی وێنه‌یه‌كی خۆی له تویته‌ر مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش میدیاكان به گه‌رمی چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه به یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌بستنه‌وه.
خلێفی ده‌ڵێت: كێ گوتوویه‌تی نێیمار نامێنێته‌وه؟ نێیمار گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان هه‌یه و له %2000 له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش رایگه‌یاندووه و ده‌یه‌وێت بمێنێته‌وه و خزمه‌ت به یانه‌كه و هانده‌ران بكات.
سه‌رۆكه قه‌ته‌رییه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌شڵێت: رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كانیان كار ده‌كه‌ن و هه‌ندێ هه‌واڵ دژی ئێمه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، پێموایه شتێكی سرووشتیه كه ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه به‌تایبه‌ت له‌م كاته بڵاو ده‌كرێنه‌وه، چونكه له كۆتایی وه‌رزین و نزیكین له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.