سامپاولی پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی ئارجێنتینی بۆ مۆندیال راگه‌یاند
دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێو ئه‌م لیسته 23 یاریزان به‌ربژێر ده‌كات
خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا لیستێكی سه‌ره‌تایی 35 یاریزانی بڵاو كرده‌وه و بانگهێشتی ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلانی كردووه.
سامپاولی راهێنه‌ری تانگۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به فه‌رمی له نێوان ئه‌م 35 یاریزانه 23 یاریزان هه‌ڵده‌بژێرێت و ناسنامه‌یان ئاشكرا ده‌كات و لیسته‌كه‌ی له فیفا تۆمار ده‌كات.
سامپاولی له هێڵی پێشه‌وه پانگهێشتی 7 هێرشبه‌ری كردووه كه پێكهاتوون له (دیبالا، هیگواین، مێسی، ئه‌گوێرۆ)، له نێوان دیێگۆ پێرۆتی، لاوتارۆ مارتێنێز و ماورۆ ئیكاردی یه‌كێكیان هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئارجێنتین له مۆندیالی 2018ـی رووسیا كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئایسله‌ندا، كرواتیا و نێجیریا یاری ده‌كات.
