دەنگەكانی یەكێتی دەنگدەران بێ ئومێد دەكات
یەكێتییەكان ئەو دەنگانە بە ھی زۆیان دەزانن
K24 - سلێمانی
به گوێره‌ی ئەنجامه بەراییەكانی هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌مه و یه‌كێتیش به پله‌ی دووه‌م دێت، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان گومانیان له رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه و پێیانوایه پاش خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر و جیابوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی، به چ پێوه‌رێك یه‌كێتی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی زیادی كردووه و هی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌بێ هۆكار، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن كه‌می كردووه.
ئەحمەد نهمهڵى، ئەندامی مەکتەبى هەڵبژاردنى یەکێتی بە كوردستان24 راگەیاند: "یەكێتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و كەركووك دەنگی زۆرینەیە و لە ھەردوو شارەكە توانیویەتی دەنگەكانی خۆی بە دەست بێنیتەوە، سیستمی نوێی ھەڵبژاردن بە قازانج بۆ یەكێتی گەڕاوەتەوە و بە پێچەوانەوە زیانی بە لیست و قەوارە بچووكەكان گەیاندووە".
یەکێك لەو رەخنانەى رووبەڕووى یەکێتى كراوه له سه‌ر ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌كان، زیاد بوونی ژماره‌ی كورسی و ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له سنووری پارێزگای سلێمانی به‌راورد به‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و حزبه‌دا هاتووه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو. كه‌چی یەکێتیش بە هەمان شێوەى حزبەکانى دیکە رەخنەى هەیه لە سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی دەنگەکانى.
لەو بارەوە فەهمى بورهان، ئەندامى مەکتەبى رێکخستنی یه‌كێتی دەڵێت: "بەرزبوونەوەی دەنگەكانی یەكێتی حاڵەتێكی نۆڕماڵە و یەكێتییەكان ھەموویان بە یەك تیم كاریان كرد و دەنگی خۆیان بە دەستھێنا، دەنگە ناڕازییەكان ئەوانە بوون كە ئۆپۆزسیۆن بوون و متمانەیان بە حزبەكانیان نەكردەوە، بەڵام لە ھەولێر بە داخەوە ئەگەر دەنگی ئەو خەڵكە نەھاتووەتەوە كە لە كۆبوونەوەی جەماوەری لەكاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەشداربوون".
ھ.م