گورزه‌كه‌ی سه‌در به‌ر عه‌بادی ده‌كه‌وێت
رۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی: سه‌ركه‌وتنی سائیروون هۆشدارییه‌كی توندی ده‌نگده‌رانه به ده‌سته‌بژێره فه‌رمانڕه‌واكه‌ی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی له‌نده‌نی له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كات وه‌ك هۆشدارییه‌ك بۆ ده‌سته‌بژێری فه‌رمانڕه‌وای عێراق ناوده‌بات و نوسیوویه‌تی "ئه‌و ده‌ره‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ راگه‌یێنراوه، گورزێكی گه‌وره‌ی له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقداوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یانی چاپی له‌نده‌نی، ده‌رچوونی كوتله‌ی سه‌در به‌یه‌كه‌م زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بووه له‌لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا و پێشووی عێراقه‌وه، هه‌ر چه‌نده سائیروون كورسییه‌كانی به‌شی ئه‌وه ناكات خۆی به‌ته‌نها سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكات، به‌ڵام بوونی به یه‌كه‌م لیستی براوه به‌سه‌ر كوتله براوه‌كانی دیكه‌دا ده‌یسه‌پێنێ تا كاندیدێك له لیسته‌كه‌ی ئه‌وان دیاری بكه‌ن یان به دڵی ئه‌وان هه‌ڵبژیرن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ر چه‌نده لیسته‌كه‌ی عه‌بادی چانسی ئه‌وه‌ی له ده‌ستداوه به‌هێزه‌وه كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكات، به‌ڵام به‌دووریش نازانرێت كه حه‌یده‌ر عه‌بادی ببێته كاندید بۆ خولێكی دیكه و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ری رێكبكه‌ون. له كاتیكدا هادی عامریش وه‌ك یه‌كێك له به‌ھێزترین كه‌سایه‌تییه‌كانی عێراق ده‌ركه‌وتووه و هاوپه‌یمانێتی فه‌تح پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و نه‌سری عه‌بادی سێیه‌مه.
له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/20198 لیستی سائیروونی موقته‌دا سه‌در به 54 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.