10 كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
سێ كه‌سیان پێشتر ئه‌و پۆسته‌یان وه‌رگرتووه و دووانیان له سه‌درییه‌كانن و سێ كه‌سیشیان سه‌ر به ده‌عوه‌ن و هه‌شیانه زۆر ناسراو نین
گۆڤاری فۆرن پۆڵه‌سی، له راپۆرتیكدا 10 كه‌سایه‌تی عێراقی دیاریكردووه و ده‌ڵێت، پێده‌چێت یه‌كێك له‌و 10 كه‌سه ببنه سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عیراق و سێ كه‌سیشیان پێشتر ئه‌و پۆسته‌یان وه‌رگرتووه.
گۆڤاره‌كه نوسیوویه‌تی "نووری مالیكی كاتێك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بوو، بۆ ئه‌وه نه‌ده‌بوو بكرێته سه‌رۆكوه‌زیران و پاش ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌زارگه‌كانی ئیمامه‌كانی شیعه له سامه‌ڕا كه ساڵی 2006 روویدا شوێنی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بگرێته‌وه. به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی زۆر به ناڕوونی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و ئێران و مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌وه پیرۆزبایی لێكراو و پاش هه‌ره‌سهێنانی سوپای عیراق و ھێزه ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ر چه‌كدارانی داعش ساڵی 2014 كرایه سه‌رۆكوه‌زیران.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، به‌تایبه‌تی دوای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كان، پێده‌چێت كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران عه‌بادی نه‌بێت و كه‌سێكی دیكه بكرێت به فه‌رمانڕه‌وا كه له‌لای عێراقییه‌كان و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی زۆر ناسراو نه‌بێت.
گۆڤاره‌كه له زاری فه‌نار حه‌داد كه شاره‌زایه‌كی عێراقییه له زانكۆی سنگاپوورهی نیشتمانی نوسیوویه‌تی، پێده‌چێت كاندیده‌كه چاوه‌ڕوان نه‌كراو بێت، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون چانسی زیاتری ده‌بێت له هه‌ر ناوێكی ناسراوی دیكه".
ئێستا سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ستیان به جووڵه كردووه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی واژۆی كۆتایی له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌كان ده‌كرێت و 329 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان دابه‌ش ده‌كرێت. ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی بوێت چونكه تانه و سكاڵای زۆر هه‌ن و ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكرێت تا به رێكاره دیاره‌كان و له رووی یاساوه یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه له په‌رله‌مان درووست بێت، كوتله سیاسییه‌كان كه نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی عێراقیش ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای شیعه و ئه‌مریكا و ئێران وسعوودیه و توركیاش وه‌ك پاڵپشتی به‌شێكی توركمانه‌كان ده‌بێت به‌جۆرێك له جۆره‌كان بسازێن یان لێره و له‌وێ به‌گوێره‌ی قه‌باره و كاریگه‌رییان قسه‌یه‌كیان له حكومه‌تی نوێی عێراقدا هه‌بێت.
له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌وه فۆرن پۆله‌سی ده‌ڵێت "سیاسییه‌كان و شاره‌زایانی ناوخۆیی له‌م راپۆرته‌دا هاوكارییان كردووین تا 10 له‌و كه‌سانه دیاری بكه‌ین كه گونجاون یان چانسی ئه‌وه‌یان هه‌یه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران عیراق وه‌ربگرن یان وه‌ربگرنه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی
هێشتا سه‌رۆكوه‌زیرانه له پێشه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ناوی دێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه پۆسته‌كه‌یان پێبدرێت. چونكه له هه‌ڵبژاردنی 12/5/2018 هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی (نه‌سر) پله‌ی سێیه‌می هێناوه‌وه و توانیوویه‌تی متمانه‌ی دراوسێكانی به حوكمی پێشووی به‌ده‌ستبهێنێ و گرژیی تائیفی كهمكاتهوهو هاوپه‌یمانی سائیروونیش باسی ئه‌وه‌یان كردووه لارییان نییه چانسێكی دیكه به مه‌رجی خۆیان به عه‌بادی بده‌نه‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بێت‌و بتوانێت رێگه له هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح بگرێت كه پله‌ی دووه‌می هه‌یه تا ده‌سه‌ڵات وه‌رنه‌گرێت.
به‌ڵام عه‌بادی خاڵی لاوازیشی زۆرن و به‌تایبه‌تی باسی شكسته‌كانی ده‌كه‌ن كه نه‌یتوانیووه رێگه له گه‌نده‌ڵكاریی بگرێت.
عه‌لی ده‌وای لازم
ته‌مه‌نی 53 ساڵانه و له ساڵی 2009 وه تا ئێستا پارێزگاری میسانه و ده‌گوترێت یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه سائیروون بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری ده‌كات و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در پێشنیازی بكه‌ن، چانسێكی زۆری بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت.
ده‌وای لازم ساڵی 2014 یه‌كێك له كاندیده‌كانی سه‌دریه‌كان بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و به كه‌سێكی دڵسۆز و لێهاتوو له كاره‌كه‌یدا ناسراوه‌و خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره.
هادی عامری
ته‌مه‌نی 63 ساڵه و خه‌ڵكی پارێزگای دیاله‌یه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی دووه‌مه و ئه‌گه‌ری زۆره بۆ ئه‌و پۆسته دیاری بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌ڵێن خۆی پێیخۆشه له پشت په‌رده‌وه رۆڵی خۆی بگێڕێت و ئه‌و چانسه بداته یه‌كێكی دیكه‌ی ناو لیستكه كه زۆرینه‌یان له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێرانن.
عه‌لی عه‌لاوی
ته‌مه‌نی 70 ساڵانه و خه‌ڵكی به‌غدایه، ساڵانێك وه‌ك وه‌زیری به‌رگری و دارایی و بازرگانی كاری كردووه، ناوی ئه‌و هه‌میشه یه‌كێكه له‌وانه‌ی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌هێنرێت، بڕوانامه‌ی له زانكۆی هارڤارد و په‌یمانگای ماساچیۆستس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا له ئه‌مریكا وه‌رگرتووه.
یه‌كێك له شرۆڤه‌كاره‌كان ده‌ڵێت: "عه‌لی عه‌لاوی پیاویكی باشه‌و زۆرێك له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی تێدایه كه پێویسته له كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران هه‌بێت، دووره له سیاسه‌ت و نزیكه له په‌یڕه‌وانی حزبی ده‌عوه و شاره‌زاییه‌كی باشی له سهركرادیهتیكردن هه‌یه".
نووری مالیكی
ته‌مه‌نی 67 ساڵه و خه‌ڵكی كه‌ربه‌لایه، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌یه و له‌ساڵی 2006 تا 2014 سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بووه، ئه‌و ساڵانه‌ی ئه‌و فه‌رمانڕه‌وابوو هه‌ندێك گوزه‌رانی هاووڵاتیان باش بوو، به‌ڵام گرژی تائیفی زۆر زیادیكرد و گه‌نده‌ڵی دامه‌زراوه‌كانی وڵاتی ته‌نی و سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا رووبه‌رێكی فراوانی خاكی عێراقیان بۆ چه‌كدارانی داعش جێهێشت. به‌ڵام به‌دوور نازانرێت جارێكی دیكه خۆی كاندید بكاته‌وه‌و بیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پۆسته‌كه‌ی پێشووی. هه‌رچه‌نده سه‌درییه‌كان به خه‌یاڵیشیاندا نایه‌ت ده‌نگ بۆ كاندیدبوونه‌وه‌ی مالیكی بده‌ن و له‌ناو كوردیشدا نه‌یاری زۆرن.
ساڵح ئه‌لحه‌سناوی
ته‌مه‌نی 58 ساڵه و خه‌ڵكی كه‌ربه‌لایه. پێشتر وه‌زیری ته‌ندرووستی بووه و كاندیدێكی ته‌كنۆكرات و بێلایه‌نی سه‌درییه‌كانه تا بكرێته سه‌رۆكوه‌زیران.
مامۆستای پزیشكیی ده‌روونییه و ئینگلیزی ده‌زانێت و ساڵی رابردوو كاندیدی عێراق بوو بۆ وه‌رگرتنی سه‌رۆكی رێكخراوی یونسكۆ و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی چانس ئه‌وه‌ی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر عه‌لی ده‌وای لازم نه‌توانێت پۆسته‌كه وه‌ربگرێت ئه‌م چانسی وه‌رگرتنی هه‌بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی
ته‌مه‌نی 76 ساڵانه و شاره‌زای ئابوورییه و به فهڕهنیسیش قسه ده‌كات. هه‌موو خوله‌كان یه‌كێكه له‌وانه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ناوی ده‌هێنرێت.
وه‌زیری دارایی و نه‌وت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانیش بووه و لای ئه‌مریكی و ئێرانییه‌كانیش كه‌سێكی خواستراوه.
ئه‌یاد عه‌لاوی
ته‌مه‌نی 73 ساڵانه و خه‌ڵكی به‌غدایه، پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ره و خانه‌نشین بووه. ماوه‌یه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران بوو و پێده‌چێت یه‌كێك بێت له كاندیده‌كان هه‌ر چه‌نده ئه‌گه‌رێكی لاوازیشه. لیسته‌كه‌ی 22 كورسی به‌ده‌ستهێناوه.
تارق نه‌جم
ته‌مه‌نی 72 ساڵانه و خه‌ڵكی زیقاره، سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌یه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی زانستی ئیسلامییه. له سه‌رده‌می مالیكی‌دا وه‌ك سوپاسالار كاری كردووه. شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ده‌عوه بیه‌وێت به یه‌كگرتوویی بمێنێته‌وه تارق نه‌جم كاندیدێكی باشه بۆ ئه‌و پۆسته.
زیاء ئه‌لئه‌سه‌دی
ته‌مه‌نی 49 ساڵانه و ئه‌ندامی په‌رله‌مان بووه و خه‌ڵكی به‌سره‌یه و مه‌یلی به‌لای سه‌دره‌وه‌یه و ئینگلیزییه‌كی باش ده‌زانێت و نێوه‌ندگیری نێوان سه‌درییه‌كان و میدیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و دیپلۆماته‌كان بووه.
شاره‌زایان ده‌ڵێن: "شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی نییه دڵنیابیت ده‌كریته سه‌رۆكوه‌زیران، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كۆكبن".