چوار كانديد خۆيشيان ده‌نگيان به خۆيان نه‌داوه
به (62) كانديدهوه توانيويانه له به‌غدا ته‌نيا (161) ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ى ئه‌نجامه فه‌رمييه‌كانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى (12ى ئايار)دا چوار كانديد خۆيشيان ده‌نگيان به خۆيان نه‌داوه.
هه‌ريه‌ك (محه‌ممه‌د عه‌بد حه‌ردان جه‌ڕاح- ليستى ته‌زامون، ئه‌سعه‌د عه‌لى عه‌بدولئه‌مير – ليستى تواناكان بۆ گۆڕانكارى، روقيه مه‌جيد عه‌بدولحه‌ميد – حزبى مه‌ده‌نى، نه‌براس زوهێر حه‌نان – بزووتنه‌وه‌ى گردبوونه‌وه‌ى سريان) هيچ دهنگێكيان به‌ده‌ست نه‌هێناوه و كۆميسيۆن له به‌رامبه‌ر ناوه‌كانيان (سفر)ى بۆ داناوون.
هه‌ر به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كۆميسيۆن به (62) كانديدهوه توانيويانه له به‌غدا ته‌نيا (161) ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن.
به گوێره‌ى ئه‌و ئه‌نجامه، ناوه‌ندى رێژه‌يى ده‌نگى ئه‌و (62) كانديده (2.5) ده‌نگ بووه بۆ هه‌ر يه‌كێكيان.
رۆژى دوازده‌ى ئايار، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتيى له عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنى (329) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.