كۆميسيۆن پاڵێوراوێكى به‌ره‌ى توركمانى به په‌نجا مليۆن دينار سزا دا
سوكايه‌تى به كۆميسيۆن كردووه
K24 – هه‌ولێر:
بڕيارده‌رى ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيارانى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، (ئه‌حمه‌د ره‌حيم به‌شاره) واژوو له‌سه‌ر بڕيارێكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه كردووه، كه تايبه‌ته به سزادانى پاڵێوراوى به‌ره‌ى توركمانى، (حه‌سه‌ن تۆران).
به گوێره‌ى ئه‌و نووسراوه‌ى وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه، به تۆمه‌تى سوكايه‌تى و ناوزڕاندن و هاندان له دژى كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كۆميسياران بڕى (50) مليۆن دينار سزايان به‌سه‌ر (حه‌سه‌ن تۆران)دا سه‌پاندووه.
دواى ئه‌وه‌ى ليسته توركمانى و عه‌ره‌بييه‌كانى كه‌ركووك، كه‌متر له نيوه‌ى كورسييه‌كانى پارێزگاى كه‌ركووكيان به‌ده‌ستهێنا و هه‌ريه‌كه‌يان (3) كورسى له كۆى (12) كورسى به‌ده‌ستهێنا، پاڵێوراوه‌كانى ئه‌و دوو پێكهاته‌يه كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانيان به لايه‌نگرى و ساخته‌كارى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى لايه‌نێكى دياريكراو تۆمه‌تبار كرد.
حه‌سه‌ن تۆران، يه‌كێكه له‌و پاڵێوراوه توركمانانه‌ى شانبه‌شانى پاڵێوراو و ليسته عه‌ره‌بييه‌كان ناڕازييه له ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى كه‌ركووك و داواى دووباره كردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى كۆميسياران، حه‌سه‌ن تۆران بۆى هه‌يه له دادگا تانه له بڕيارى سزادانى بدات و بڕيارى دادگا بۆ كۆميسيۆن يه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌بێت.
