ئه‌مه‌ریكا ئێران سزا ده‌دات .. رۆحانی ره‌خنه له جیهان ده‌گرێت
"هیچ مایه‌ی قبوڵكردن نییه واشنتۆن تاران هه‌راسان بكات و جیهان وه‌ڵامی ره‌فتاره‌كانی نه‌داته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت "هیچ مایه‌ی قبوڵكردن نییه واشنتۆن تاران هه‌راسان بكات و جیهان وه‌ڵامی ره‌فتاره‌كانی نه‌داته‌وه".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رۆحانی ره‌خنه‌ی توندی له لێدوانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرت، كه له‌دوا لێدوانه‌كه‌یدا ستراتیژیه‌تی ئه‌مه‌ریكای به‌رامبه‌ر به ئێران له 12 خاڵدا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، " ئه‌گه‌ر ئێران گۆڕانكاری له سیاسه‌ته‌كه‌ی نه‌كات و له‌سووریا نه‌كشێته‌وه و ده‌ست له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌مه‌ریكا جۆره سزایه‌ك به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت، كه بۆ یه‌كه‌م جار بێت له‌مێژوودا ئه‌و سزایه به‌كاربهێندرێت".
له لێدوانه‌كه‌یدا كه له ئاژانسی "ئیلنا"ـی نیمچه فه‌رمی ئێرانی بڵاوه‌كراوه‌ته‌وه، رۆحانی رووی قسه‌كانی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد و گوتی: "تۆ كێی تا بڕیار له‌جیاتی ئێران و جیهان بده‌ی؟ له‌م رۆژگاره جیهان رێگه نادات ئه‌مه‌ریكا بڕیار له‌بری ئه‌و بدات، چونكه چه‌ند وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌ئارادان.. ئێمه به پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان له‌ڕێچكه‌ی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین".
ئه‌م قسانه‌ی رۆحانی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كن بۆ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی مایك پۆمپیۆ" كه له یه‌كه‌م لێدوانی رۆژنامه‌وانيى ئاشكرادا دوای وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێندرێن، له‌داهاتوودا توندتریش ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر تاران ئه‌و رێبازه نه‌گۆڕێت كه له رابردوودا هه‌ڵیبژاردووه، كه ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاوپۆشی لێ بكرێت و، كاتێكیش تاران به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا توندترین سزا كه له‌مێژوودا تۆمارده‌كرێت، به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنێت".
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانه‌وه كه ئاماژه‌ی به‌ناوی نه‌كردووه، بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت به فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران تاران ناچار بكات خۆی راده‌ست بكات و ملكه‌چی داواكارییه ناڕه‌واكانی واشنتۆن بێت".
به‌گوێره‌ی رۆیته‌رز، ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه جه‌ختی كردۆته‌وه، "لێدوانه‌كه‌ی پۆمپیۆ هه‌موو گومانه‌كانی له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به ئێران ره‌واندۆته‌وه و ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه واشنتۆن ده‌یه‌وێت رژێمی ئێران بگۆڕێت".
H.B