تاران ده‌ست له عێراق هه‌ڵناگرێت
به‌هرام قاسمی: سه‌ركه‌وتنی كوتله‌ی سه‌در له هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی تاران و به‌غدا نابێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان گه‌شبینه به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌تكرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن هاوپه‌یمانی "سائیرون" به سه‌ركردایه‌تی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئێران له عێراق وه‌ده‌رده‌نێت.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق و سه‌ركه‌وتنی كوتله‌كه‌ی سه‌در هیچ كیشه‌یه‌ك له په‌یوه‌ندی نێوان تاران و به‌غدا درووست ناكات و گوتی: "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئاماژه‌یه‌كن بۆئه‌وه‌ی كه گه‌لی عێراق سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به میحوه‌ری به‌رگری و حیزبوڵڵا ره‌ت ده‌كاته‌وه".
قاسمی جه‌ختی كرده‌وه، ئێران وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ له‌عێراق ده‌ڕوانێت و رێز له خواستی گه‌له‌كه‌ی ده‌گرێت، روونیشیكرده‌وه، پێویسته چاوه‌ڕێی پێكهێنانی حكوومه‌تی نویی عێراق بكه‌ین.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌ركه‌وتنی "سائیرون" به سه‌ركردایه‌تی پیاوێكی ئاینی وه‌ك موقته‌دا سه‌در هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته نابێت و گوتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌باره‌ی خواستی "سائیرون" بڵاوده‌بنه‌وه گوایا ده‌یه‌وێت ئێران له عێراق وه‌ده‌ر بنێت، له‌راستییه‌وه دوورن.
قاسمی گوتی: پێویسته زۆر ئاگاداری ئه‌و ئه‌جێندا ده‌ره‌كیانه بین كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دووبه‌ره‌كێ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات درووست بكه‌ن و دووپاتیكرده‌وه، په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌نێوان تاران هاوپه‌یمانه جیاوازه‌كانی عێراقدا هه‌یه.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی سائیرون دووپاتیكرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی داهاتووی عێراق له هه‌ژموونی ده‌ره‌كی و ره‌هه‌ندی تایفه‌گه‌رییه‌وه دوور بێت و، له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، سه‌در بانگهێشتی ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه كردبوو كه ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵیان بكات، له‌كاتێكدا ناوی هیچ كامێك له‌و لیست و قه‌وارانه‌ی تێدا نه‌بوو، كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ مایك پۆمپیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ستراتیژیه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێران له 12 خاڵدا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت رێككه‌وتنێكی نوێ ئه‌نجام بدرێت، پێویسته ئه‌و 12 خاڵه جێبه‌جێ بكات، كه یه‌كێكیان تایبه‌ت بوو به وه‌ستاندنی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌كاروباری ناوخۆی عێراق.
H.B