كۆميسيۆن ئه‌نجامى زياتر له سه‌د بنكه‌ى ده‌نگدانى پووچه‌ڵكرده‌وه
له سنوورى پێنج پارێزگاى عێراق بوونه
K24 – هه‌ولێر:
كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، رايگه‌ياند، به هۆى سكاڵاى ليستهكانهوه، ئه‌نجامى (103) بنكه‌ى ده‌نگدان پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست (كوردستان24) كه‌وتووه، هاتووه: به پشت به‌ستن به ياساى ژماره (11)ى ساڵى (2007)ى هه‌مواركراوى كۆميسيۆن، بڕيار دراوه له‌سه‌ر بنه‌ماى سكاڵاى لايه‌نه زيانلێكهوتووهكانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن، كه تانهيان له ئه‌نجامى ئه‌و بنكانه داوه، ئه‌نجامه‌كان پووچه‌ڵ بكرێن و هه‌ژمار نه‌كرێن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى هه‌يه له به‌دواداچوون و بڕياردان له باره‌ى سكاڵاكان.
ئه‌نجوومه‌نى كۆميسياران روونيكردووه‌ته‌وه، (1436) سكاڵا له باره‌ى ده‌نگدانى تايبه‌ت و گشتى له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ى وڵات تۆمار كراوون و له‌و ژماره‌يه (33) سكاڵايان (سوور) بوون و دواى به‌دواداچوون بوونه هۆى به پووچه‌ڵ هه‌ژماركردنى كۆى ئه‌و ده‌نگانه‌ى له (103) وێستگه‌ى ده‌نگدان تۆمار كرابوون.
سه‌باره‌ت به شوێنى ئه‌و بنكه و وێستگانه‌ى دهنگهكانيان هه‌ژمار نه‌كراوون، كۆميسيۆن روونيكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و بنكانه له سنوورى پارێزگاكانى (ئه‌نبار، نه‌ينه‌وا، سه‌لاحه‌دين، به‌غدا و هه‌ولێر) بوونه.