"سه‌در نیازی چه‌ككردنی گرووپه چه‌كداره‌كانی هه‌یه"
تویته‌كانی سه‌در راڤه ده‌كرێن
K24 - هه‌ولێر:
ناڕوونی زۆر هه‌یه له پرسی پێكهێنانی كوتله‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا، به‌تایبه‌تی پاش دیداری نێوان موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و پاڵپشتیكاری هاوپه‌یمانێتی سائیروون و هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح.
سه‌در دوای ئه‌و دیداره له تویته‌ره‌وه نووسی "دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل له رێگه‌ی داستانی هه‌ڵبژاردنه‌وه و به ده‌نگه‌كانیان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانیان پێكهێنا، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی داهاتوو پێویسته بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی بونیات بنێت".
هه‌روه‌ها گووتی: "نا بۆ درووستكردنی په‌رژین و كۆشك، نا بۆ په‌رژینی سه‌وز و گه‌نده‌ڵی و گێره‌شێوێنی و ده‌نگی گوللـه و ده‌بێت ژاوه‌ژاوی جه‌نگ بوه‌ستێنرێ و چه‌كه‌كان بێده‌نگ بكرێن".
مه‌ناف موسه‌وی كه سه‌رۆكی سه‌نته‌ری به‌غدایه بۆ توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و به‌شه‌ی تویته‌كه‌ی سه‌در پاش دیداره‌كه‌ی عامری كه باسی بێده‌نگكردنی چه‌ك و گوللـه ده‌كات، ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی ده‌وڵه‌ت چه‌كیان له ده‌سته چه‌كه‌كانیان راده‌ست بكه‌نه‌وه‌و پێویسته بڕیاری عێراقیانه بدرێت نه‌ك له‌ژێر كاریگه‌ری ده‌ره‌كیدا بێت".
هه‌ر چه‌نده ئه‌و دیداره‌ش ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه ناچن كه سه‌در و گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه له هاوپه‌یمانێتی فه‌تحدا كۆبوونه‌ته‌وه بتوانن پێكه‌وه بچنه ناو هاوپه‌یمانێتی زۆرینه و حكومه‌ت پێكه‌وه درووست بكه‌ن.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی سه‌در به 54 كورسی یه‌كه‌م و فه‌تح به 47 كورسی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رۆژی 12/5/2018 بوون.