عێراق "كابوسهكهی ئه‌وروپا" له سێداره ده‌دات
مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وروپا درووستكردووه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كان له عێراق، سزای له سێداره‌دانی بۆ چه‌كدارێكی پێشووی داعش، به‌ناوی ئه‌بو حه‌مزه به‌لجیكی ده‌ركرد، كه به هه‌ڕه‌شه‌كانی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌وروپا درووستكردبوو.
ئه‌بو حه‌مزه به‌لجیكی، پێشتر له گرته ڤیدیۆكانی داعشدا ده‌ركه‌وتووه و داوای ده‌كرد كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له فه‌ره‌نسا و به‌لجیكا ئه‌نجام بدرێت و به‌ر له‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت، وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ ئه‌وروپا وه‌سف ده‌كرا، به‌تایبه‌تیش له ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ به لجیكا و ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
ئه‌بوحه‌مزه، ناوی ته‌واوی "تاریق جه‌دعون"ه و له دایكبووی ساڵی 1988ه، له 2014ه‌وه په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی داعشه‌وه كردووه و ناسناوی "ئه‌بوحه‌مزه به‌لجیكی" له خۆی ناوه.
له ماوه‌ی دانیشتنه دادگاییهكانیشی، به‌لجیكی، داوای ئازادكردنی كردووه و پێداگری له‌وه كردووه كه "رێگه‌كه‌ی هه‌ڵه‌كردووه".
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی فه‌رمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له عێراق گوتی: "ده‌سته‌ی دووه‌می دادگای تاوانی ناوه‌ند له روسافه، چاوی به كه‌یسی تۆمه‌تبار تاریق جه‌دعون خشاندووه‌ته‌وه، كه ناسنامه‌ی ئه‌بوحه‌مزه به‌لجیكییه و له ریزه‌كانی داعش بووه و چه‌ند به‌رپرسیارێتییه‌كی هه‌بووه له ریزی رێكخراوه‌كه".
به‌یره‌قدار روونیشی كرده‌وه، ئه‌بوحه‌مزه له بنه‌ڕتدا مه‌غریبییه و وڵاتینامه‌ی به‌لجیكای هه‌یه، یه‌كێكه له دیارترین تیرۆریسته داواكراوه بیانییه‌كان كه له سووریا و عێراق له ریزه‌كانی داعش شه‌ڕی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ ساڵی 2005، فه‌رمانی له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچووه.
ا. م