"كۆتایی هات، نێیمار ناچێته ریال مه‌درید"
رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید له‌بیركردووه
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا نێیمار داسیلڤا بڕیاری كۆتایی داوه و مانه‌وه‌ی له پاریس سانجێرمان دووپات كرده‌وه.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی دووپاتی كردۆته‌وه نێیمار له سانجێرمان به‌رده‌وام ده‌بێت و ریال مه‌دریدی له‌بیر كردووه، ئه‌م هه‌واڵه دوای ئه‌وه دێت چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویان كرده‌وه ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ نێیمار گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه نێیمار دوای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تۆماس توخێلی راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی كردووه بۆچوونی گۆڕاوه و بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌مێنێـه‌وه.
نێیمار له هاوینی رابردوو به بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ روویكرده پاریس سانجێرمان، له یه‌كه‌مین وه‌رزیدا خه‌ڵاتی باشترین یاریزانه‌كه‌ی خوله‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
