ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر 5 به‌رپرسی ئێرانی‌دا ده‌سه‌پێنێت
به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندیی ئه‌و 5 كه‌سه به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ناویان خراوه‌ته لیستی سزادراوان
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ناوی 5 به‌رپرسی ئێرانی‌یان خستۆته لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بڕیاره ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری و دارایی نوێیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، به‌هۆی بوونی په‌یوه‌ندیی ئه‌و 5 كه‌سه به سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه، ناویان خراوه‌ته لیستی سزادراوان.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و پێنج كه‌سانه بریتین له: "مه‌هدی ئازهربیشه، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری، مه‌حموود كازم ئاباد، چاوید شیر ئه‌مین و سه‌ید محه‌مه‌د تارانی" كه سه‌رجه‌میان به‌رپرس و كه‌سانی نزیكن له سوپای پاسداران.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران راگه‌یاندبوو، كه له‌ساڵی 2015 له‌نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 واژوو كرابوو و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌یتوانیوه چالاكییه‌كانی ئێران بۆ ئاڵۆزكردنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه بوه‌ستێنێت. هه‌روه‌ك راشیگه‌یاند، دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و رێككه‌وتنه راسته‌وخۆ سزا لادراوهكانی سه‌ر ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه و سزای نوێتریش به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا ده‌سه‌پێنن.
دوێنێش مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ستراتیژییه‌تی نوێی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران له 12 خاڵدا راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێت رێككه‌وتنێكی نوێی ناوه‌كی ئه‌نجام بدرێت، پێویسته سه‌ره‌تا هێزه‌كانی له سووریا و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه بكشێنێته‌وه و سه‌رجه‌م هاوكارییه‌كانیشی بۆ گروپه تیرۆرستی و میلیشیاكان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوه‌ستێنێت.
H.B