عه‌بادی: خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌در رێكده‌كه‌وین
سه‌در به‌رهه‌ڵستی عه‌بادی ناكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق ئاشكرایكرد، نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان كوتله‌كه‌ی به‌ناوی نه‌سر و هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی ته‌كنۆكرات هاتۆته ئاراوه.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له‌میانه‌ی گوتاری ههتانهیدا هاتوون و رایگه‌یاند، "خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌در رێكده‌كه‌وین" و گوتیشی، "هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات زۆر به‌هێزن".
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وتوون و، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له واقعه‌وه دووره كه هه‌ندی لایه‌ن داوای ده‌كه‌ن"، هه‌روه‌ها داوایكرد، "لێكۆڵینه‌وه و وردبینی له ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی كاتی ده‌ستووری هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و پێكهێنانی حكوومه‌ت خێراتر بكرێن".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ماوه به‌سه‌رچووی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "له‌م قۆناغه‌دا پێویسته كوتله سیاسییه‌كان پابه‌ندی خشته‌ی كاتیی ده‌ستوور بن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت"، داواشی له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد، "ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌باره‌ی سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی ده‌نگدان له سه‌رانسه‌ری عێراق به لایه‌نه سیاسییه‌كان بدات".
هه‌روه‌ك عه‌بادی جه‌ختی كرده‌وه، "بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ڤیتۆ له‌سه‌ر هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك نییه" و داوای له كوتله سیاسییه‌كان كرد، "پابه‌ندی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بن كه پێویسته له‌و كه‌سانه‌دا هه‌بن كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی نوێ ده‌پاڵێورێن".
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له‌كاتێكدان، كولته سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژادرن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له ركابه‌رییه‌كی گه‌وره‌دان، بۆئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌نی ئه‌و كوتله‌یه‌ی كه مافی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حاته‌م عه‌زاوی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی سائیرون له لێدوانێكدا بۆ سایتی "عه‌ره‌بی جه‌دید" جه‌ختی كرده‌وه، "دوور نییه هاوپه‌یمانێتی له‌نێوان كوتله‌كه‌ی عه‌بادی "نه‌سر" و هاوپه‌یمانی سائیرون بێته ئاراوه"، گوتیشی، "هه‌ردوولا له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت هاوڕان، به‌ڵام هه‌ندێ خاڵی جیاواز له‌نێوانیاندا هه‌ن، كه پێشبینی ده‌كرێت له‌داهاتوودا چاره‌سه‌ر بكرێن و هاوپه‌یمانێتی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن رابگه‌یه‌ندرێت".
روونیشیكرده‌وه، "موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كه سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی سائیرون ده‌كات، خۆی به پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه په‌یوه‌ست نه‌كردووه و به‌رهه‌ڵستی عه‌بادیش ناكات بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا سه‌در چه‌ند مه‌رجێكی بۆ عه‌بادی هه‌یه تابتوانێت بۆ جاری دووه‌م له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "گفتوگۆكان له‌نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ی ئه‌و پرسه به‌رده‌وامن، بۆئه‌وه‌ی هه‌موو كۆسپه‌كانی به‌رده‌میان راماڵن".
H.B