به فه‌رمی ئۆنای ئێمری به راهێنه‌ری ئارسێناڵ ده‌ستنیشان كرا
بزانه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ئارسێناڵ ئێمری چی گوت؟
یانه‌ی ئارسێناڵ به‌فه‌رمی واژۆی له‌گه‌ڵ یۆنای ئێمری كرد و ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر.
ئه‌م راهێنه‌ره ئیسپانیه بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز راهێنه‌رایه‌تی سێڤییای كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 3 نازناوی له‌سه‌ریه‌كی یۆرۆپالیگی برده‌وه و دواتر په‌یوه‌ندی به سانجێرمانه‌وه كرد.
له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی فه‌رمی ئارسێناڵ، یۆنای ئێمری ده‌ڵێت: دڵخۆشم كه راهێنه‌رایه‌تی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین یانه‌كانی تۆپی پێ ده‌كه‌م، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئارسێناڵ له جیهاندا خۆشه‌ویسته و به قۆتابخانه‌ی تۆپی پێ ناسراوه و خاوه‌ن یاریگه‌یه‌كی باشه.
ئارسێناڵ له ماوه‌ی رابردوو نزیك بوو مایكل ئارتیتا بكاته شوێنگره‌وه‌ی ڤینگه‌ر به‌ڵام گفتوگۆكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و په‌نایان بۆ ئێمری برد كه ئه‌م راهێنه‌ره له‌ماوه‌ی 2 وه‌رزدا حه‌وت نازناوی بۆ پاریس سانجێرمان برده‌وه.