ئێران هه‌ڕه‌شه له حزبه‌كه‌ی عه‌بادی و مالیكی ده‌كات
ئه‌مریكییه‌كان په‌یامیان بۆ سه‌در ناردووه‌و ئه‌ویش بێده‌نگه
K24 - هه‌ولێر:
پێشبڕكێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گه‌رم بووه‌و سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه‌ش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدێك له‌نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا یان كاندیدێكی دیكه له‌ناو حزبه‌كه‌دا به‌رده‌وامن له گفتوگۆ، به‌ڵام به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یاتی چاپی له‌نده‌نی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی له حزبی ده‌عوه كردووه تا له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه پاڵپشتی كاندیدێك بكه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه، هه‌وڵه چڕه‌كانی موقته‌دا سه‌در براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12/5/2018 بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به ئاشكرا ده‌بینرێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن له پشت په‌رده‌شه‌وه سه‌ركرده‌كانی ده‌عوه‌و فه‌تح به سه‌رپه‌رشتی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌رده‌وامن له گفتوگۆ بۆ ئه‌وه‌ی كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان پێكبهێنن.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، سه‌دریش زۆر به چڕی و خێرایی ده‌ستی به جووڵه كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی قسه‌ی كه‌سانی نزیكی رێبه‌ره ئاینییه‌كه، لایه‌نه ئێرانییه‌كانی ئیستیفزاز كردووه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له زیاء ئه‌سه‌دی به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌در كردووه به‌ناچاری بڵێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران جێگیر و نه‌گۆڕن به‌ڵام په‌یوه‌ندی پاشكۆیه‌تی نییه. له هه‌مان كاتدا میدیاكان ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه كه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتی سائیروون و ئه‌مریكاشدا له رێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌مه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌بووه و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌و نه‌خشه و هاوكێشه سیاسییه نوێیه‌ی پاش هه‌ڵبژاردن هاتووه‌ته ئاراوه.
رۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به نزیك له ره‌وتی سه‌در ناوی بردووه نوسیوویه‌تی "باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له رێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌مه‌وه هه‌وڵیداوه بۆچوونی سه‌درییه‌كان بزانێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌در نه به باش و نه به خراپ هیچ وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه، چونكه ساڵانێكه سه‌در خۆی له په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ك ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌پارێزێ. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لحه‌یات ده‌یڵێت.
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "موقته‌دا سه‌در له‌م قۆناغه‌دا نایه‌وێت ئه‌مریكییه‌كان ئیستیفزاز بكات و كاتێك ساڵی 2016 په‌یڕه‌وانیشی چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وزیشه‌وه له به‌غدا هه‌مان كاری كرد و له رێگه‌ی لایه‌نی سێیه‌مه‌وه ئه‌مریكییه‌كانی دڵنیاكرده‌وه كه لایه‌نگرانی هه‌ڵناكوتنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان له به‌غدا".
ئه‌لحه‌یان نوسیوویه‌تی "كێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه سه‌در ده‌یه‌وێت ئه‌وانه‌ی له بۆچوونه‌كه‌ی نزیكن وه‌ك ره‌وتی حیكمه‌ی حه‌كیم و نه‌سری عه‌بادی له خۆی كۆبكاته‌وه، به‌ڵام ئێران به به‌رده‌وامی له هه‌وڵدایه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م دوایین رێككه‌وتنه‌كانیان بۆ پێكهێنانی كوتله گه‌وره‌كه و حكومه‌ت درووست بكات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، له دیداره‌كه‌ی سه‌در و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح هه‌وڵی ئه‌وه‌دراوه عامری له فه‌تح جیابكرێته‌وه‌و بخزینرێته ناو هاوپه‌یمانێتییه گه‌وره‌كه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌در و عه‌بادی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ده‌ڵێت: زۆر ئه‌سته‌مه بتوانرێت فه‌تح كه خاوه‌نی 47 كورسییه له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه كه ئێران سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات و خودی قاسم سوله‌یمانی پێكیشیهیناوه".
زانیاری دزه‌پێكراویش هه‌یه كه له پشت په‌رده‌وه كه‌سایه‌تییه‌كانی حزبی ده‌عوه كه هه‌ر یه‌كه له عه‌بادی و مالیكی سه‌ر به‌و حزبه‌ن، كۆبوونه‌وه‌ی داخراو هه‌یه و سه‌ركرده‌كانی وه‌ك (عه‌بدولحه‌لیم زوهه‌یری، تارق نه‌جم، عه‌لی ئه‌دیب) كه كه‌سیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا خۆیان كاندید نه‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كورسییه دابه‌شبووه‌كانی حزبه‌كه له‌نێوان نه‌سر و ده‌وڵه‌تی یاسا پێكه‌وه بلكێننه‌وه و عه‌بادی و مالیكی ناچار بكه‌ن له پێشبڕكێی پێكهێنانی حكومه‌ت بكشێنه‌وه‌و كار بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره‌ی شیعه‌كان بكه‌ن كه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ لایه‌نی دیكه نابێت".
به‌ڵام له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌لحه‌یات گوتوویه‌تی: "له ئێرانه‌وه هه‌ڕه‌شه له حزبی ده‌عوه كراوه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌شیان پاڵپشتی كاندیدی دیكه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران بكه‌ن".