داعش هه‌ڕه‌شه له فایناڵی چامپیۆنزلیگ ده‌كات
داعش هه‌ڕه‌شه‌ی وێرانكردنی یاریگه‌ی كێیڤ له ئۆكرانیا ده‌كات
پێش فایناڵی چامپیۆنزلیگ كه بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له نێوان لیڤه‌رپوول ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت، داعش هه‌ڕه‌شه له یاریگه‌ی كێیڤ ده‌كات كه یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
رێكخراوی تیرورستی داعش دوو پۆسته‌ریان پڵاو كردۆته‌وه و له یه‌ككاتدا هه‌ڕه‌شه له یاریگه‌ی كێیڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا كه یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ مۆندیالی 2018 رووسیا ده‌كات.
داعش 2 پۆسته‌ریان بڵاو كردۆته‌وه و له یه‌كێكیان نووسیویانه: ئێمه له یاریگه‌ی كێیڤ و مۆندیالی رووسیا له‌گه‌ڵتان ده‌بین.
له پۆسته‌كه‌ی دووه‌م ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له كێیڤ ده‌بێت.
