سزاكانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران په‌ل ده‌هاوێژیته سه‌ر توركیاش
ئه‌و كه‌س و كۆپانیایهی له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه سزادراون په‌یوه‌ندییان به فڕۆكه‌وانی ئێرانه‌وه هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، سزای نویی ئابوورییان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای توری و ئێرانی‌دا سه‌پاندووه، كه په‌یوه‌ندییان به فڕۆكه‌وانی ئێرانه‌وه هه‌یه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك سزای ئابووری نوێیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌س و كۆمپانیادا سه‌پاندووه، "كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی تیرۆر بۆ جیهان به‌كارده‌هێندرێن".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزاكانی ئه‌مجاره‌ی واشنتۆن كۆمپانیاكانی " Mahan Air ،Caspian Air ،Meraj Air Pouya Air "ى فرۆكه‌وانی ئێرانی و 31 فڕۆكه‌ی سه‌ر به‌و چوار كۆمپانیایه له‌خۆ ده‌گرێت، وێڕای سزادانی هه‌ردوو كۆمپانیای " Blue Airways وDena Airways"ی ئێرانی.
هه‌روه‌ك سزاكانی ئه‌و سزایانه هه‌ریه‌ك له "گلینهال بیگان"ی هاووڵاتی توركی و كۆمپانیاكانی " Trigron Lojistik،RA Havacilik ،3G Lojistik" كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Otik Aviation"ى توركییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن ده‌گرێته‌وه، وێڕای ئاماژه‌كردن به ناوی هه‌ریه‌ك له ئیراج رۆدناگی و تۆراج زانگانیه كه دوو هاووڵاتی ئێرانین له لیستی سزادراوان.
H.B