تره‌مپ دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كیم هه‌لوه‌شانده‌وه و هۆشداری له‌هه‌ر وه‌ڵامێكی گه‌مژانه‌ی پێدا
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لوتكه‌ی كیم و تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه سوپای وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه و كۆریای باشوور و ژاپۆنیش ئاماده‌ن هاوكاری بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر پێویستی كرد سوپا ئاماده‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌مژانه كه له‌لایه‌ن كۆریای باكووره‌وه بنرێت"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ ئه‌و دیداره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه بڕیاربوو له 12ی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونی سه‌رۆكی كۆریای باكوور له سنگاپوره ئه‌نجام بدات.
تره‌مپ له لێدوانێكدا له كۆشكی سپی روونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ جیم ماتیس باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی كردووه و له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌مژانه‌ش هۆشداری داوه‌ته كۆریای باكوور و گوتی: "سوپاكه‌مان به‌هێزترینی جیهانه. ئێستا له هه‌ر كاتێكی دیكه زیاتر ئاماده‌ین"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆریای باشوور و ژاپۆنیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆریای باكوور ئاماده‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر یاخیبوونێك كۆریای باكوور رووبه‌ڕووی قورسترین سزا ده‌بێته‌وه و گوتی، هیوادارم سه‌ركرده‌ی كۆریای باكوور كارێك نه‌كات كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت. هه‌وره‌ها تره‌مپ به‌دووریش نه‌زانی له‌كاتێكی دیكه‌دا دیدار له‌گه‌ڵ كیم ئه‌نجام بدات.
ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ ته‌نیا به‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر دوای ئه‌و بڕیاره‌ی هاتووه، كه له نامه‌یه‌كدا بۆ كیم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی راگه‌یاندبوو.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌كه‌یدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه بڵاوكرایه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "به‌داخه‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی تووڕه‌یی و دوژمنكارانه‌ی كراوه‌ت كه له‌دوایین لێدوانتدا ده‌ركه‌وتووه، هه‌ست ده‌كه‌م كارێكی گونجاو نییه ئه‌و كۆبووهنهوهیه له‌گه‌ڵت ئه‌نجام بده‌م، كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژه پلانی بۆ داده‌نرێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش مایك پۆمپۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جهختیكردبۆوه، هۆكاری سه‌ره‌كی له‌پشت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی لوتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه به ئه‌نجامێكی سه‌ركه‌وتوو.
پۆمپیۆ به كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندبوو، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور بمێننه‌وه و بهڵێنیدا تاكۆتایی له‌سه‌ر فشاره‌كانیان به‌و ئاراسته‌یه به‌رده‌وام بن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پیش‌تر كۆریای باكوور هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه له لوتكه‌ی نێوان كیم و تره‌مپ كردبوو و هۆشداری دابوو ئه‌گه‌ر پێویست بكات، وڵاته‌كه‌یان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ واشنتۆن بكه‌وێته رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌تۆمی.
H.B