فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی دیكه‌ی سووریا درایه به‌ر مووشه‌ك
شوێنی هێزه‌كانی حزبوڵڵا و ئێرانییه‌كانه

K24 - هه‌ولێر:
سوپای سووریا راگه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه له پارێزگای حيمس مووشه‌كباران كرا.
ئاژانسه فه‌رمییه‌كانی هه‌واڵ له سووریا بڵاویان كرده‌وه، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی ناو فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه‌ی سه‌ربازی حكومه‌تی سووریا له پارێزگای حمس كراوه.
سوپای سووریاش له باره‌ی ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه رایگه‌یاندووه، فڕۆكه‌خانه‌كه رووبه‌ڕووی هێرشێكی ده‌ره‌كی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی وڵات رێگرییان له هێرشه‌كه كردووه.
فڕۆكه‌خانه‌ی زه‌بعه‌ی سه‌ربازی ده‌كه‌وێته رۆژئاوای پارێزگای حيمس و سه‌ر سنووری نێوان سووریا و لوبنانه، كه چه‌ند باره‌گایه‌كی حزبوڵڵای لوبنانی به‌سه‌رپه‌رشتنی سووپای پاسدارانی ئێران له‌خۆده‌گرێت.
هه‌رچه‌نده ماوه ماوه ئیسرائیل هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵا و هێزه ئێرانییه‌كان له سووریا ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام تا ئێستا هیچ وڵاتێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و مووشه‌كبارانه ئاشكرا نه‌كردووه.
ا. م