پوتن دڵى ته‌نگه
دڵگرانى و نيگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پوتن، دڵگرانى و نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆكى ئه‌مريكا و سه‌رۆكى كۆرياى باكوور ده‌ربڕى.
بڕيار بوو، هه‌ر يه‌ك له (دۆناڵد تره‌مپ)، سه‌رۆكى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ (كيم جونگ ئون)، سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كۆببێته‌وه.
دوێنێ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، بڕيارى ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكى رووسيا دوێنێ پێنجشه‌ممه (24ى ئايار/ مايۆى 2018) له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا له‌گه‌ڵ (ئيمانوێڵ ماكرۆن)، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، رايگه‌ياند، "رووسيا به په‌ژاره‌ى زۆره‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌ى پێگه‌يشت. چونكه هه‌موومان چاومان له‌وه بوو كۆبوونه‌وه‌كه ببێته ده‌رچه‌يه‌ك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نيمچه دوورگه‌ى كۆريا و هه‌روه‌ها ببێته سه‌ره‌تايه‌ك بۆ داماڵرانى ناوچه‌كه له چه‌كى ناووكى".
(پوتن)، به‌رگرى له سه‌رۆكى كۆرياى باكوور كرد و گوتى: "كيم جونگ ئون، هه‌موو به‌ڵێنه‌كانى جێبه‌جێكردن. تونێله‌كانى تايبه‌ت به تاقيكردنه‌وه‌ى ناووكى ته‌قاندنه‌وه. ئه‌وه‌ى زانيومانه په‌شيمان بوونه‌وه‌كه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه بووه".
بڕيار بوو له (12ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى)ى داهاتوو، هه‌ر يه‌ك له سه‌رۆكى ئه‌مريكا و كۆرياى باكوور له (سه‌نگاپوور) كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر
