تره‌مپ بۆ كيم: تكايه بێ دوو دڵى په‌يوه‌نديم پێوه بكه يان نامه‌م بۆ بنێره
ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ كيم جونگ ئون ئاشكرا بوو
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ له نامه‌يه‌كدا بۆ كيم جونگ ئونى سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، بڕيارى كۆبوونه‌وه چاوهڕوانكراوهكهى مانگى داهاتووى نێوانيانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بڕيار بوو له (12ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، هه‌ريه‌ك له تره‌مپ و كيم جونگ ئون له سه‌نگاپووره كۆببنه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه (24ى ئايار/ مايۆى 2018) تره‌مپ ره‌تيكرده‌وه به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌كه بكات.
له نامه‌يه‌كدا كه تره‌مپ ئاراسته‌ى سه‌رۆكى كۆرياى باكوورى كردووه، هاتووه: "ئازيزم سه‌رۆكى كۆرياى باكوور، ئێمه نرخاندنمان هه‌يه بۆ ئێوه و كات و ئارامگرى و هه‌وڵه‌كانتان بۆ دانووستانه‌كانى ئه‌م دواييه و گفتوگۆكانى تايبه‌ت به كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى نێوان هه‌ردوولا كه بڕيار بوو له دوازده‌ى حوزه‌يران له سه‌نگاپووره به‌ڕێوه‌بچێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "به گوێره‌ى زانياريمان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌يه له‌سه‌ر خواستى كۆرياى باكوور بوو. به‌ڵام ئه‌وه زۆر ناگه‌يه‌نێت لاى ئێمه. زۆر هه‌وڵمدا له‌گه‌ڵتان كۆببمه‌وه له‌وێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه و به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و تووڕه‌يى و دوژمنكارييه روونهى له لێدوانه‌كانى ئه‌م دواييه‌دا بهديمان كرد، هه‌ست ده‌كه‌م له ئێستادا ئه‌نجامدانى ئه‌و كۆبوونه‌وه لوتكهييه گونجاو نييه".
تره‌مپ له نامهكهشيدا داوايكردووه، كيم جونگ ئون، ئه‌و نامه‌يه وه‌ك راگه‌يه‌ندراوى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌يى سه‌نگاپووره وه‌ر بگرێت. ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندى جيهان.
له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌دا تره‌مپ نووسيويه‌تى: "ئێوه باس به توانا ناووكييهكانتان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تواناى به‌هێزى ئێمه له پلهيهكدايه كه داوا له خودا ده‌كه‌ين هيچ كاتێك ناچار نه‌بين به‌كارى بهێنين".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ست ده‌كه‌م گفتوگۆى نێوانمان ده‌ستى پێكردووه. له كۆتايشدا ئه‌وه گرنگه. له هه‌مان كاتيشدا ده‌مه‌وێت سووپاست بكه‌م بۆ ئازادكردنى ئه‌مريكاييه‌كان و ئێستا ئه‌وان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانى خۆيانن و ئه‌وه‌ش ده‌ستپێشخه‌رييه‌كى جوان بوو و به نرخه‌وه بۆى دهڕوانين".
تره‌مپ له كۆتايى نامهكهشيدا نووسيويه‌تى: "له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر بۆچوونت له باره‌ى ئه‌و كۆبوونهوهيهوه گۆڕا، تكايه بێ دوو دڵى په‌يوه‌نديم پێوه بكه يان نامه‌م بۆ بنێره. بێگومان جيهان زيانمه‌ند بوو. كۆرياى باكوور به تايبه‌تى. ده‌رفه‌تێكى مه‌زنى ئاشتييهكى ههميشهيى و گه‌شانه‌وه و سامانى گه‌وره له‌ده‌ست درا. له‌ده‌ستدانى ئه‌و ده‌رفه‌ته به راستى چركه‌ساتێكى خه‌مهێنه‌ره له مێژوودا".
سه‌رچاوه: عربى بوست
ئ.ر