ترهمپ دهیبینێ و نایبینێ
ترەمپ ههر رۆژهی قسهیهك دهكات
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆچوونی خۆی دەربارەی کۆنەبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور دەگۆڕێت و ئاشکرای دەکات، رەنگە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆبوونەوەی ئاشتیانەی خۆی لەگەڵ کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بە بیانویی '' لێدوانی هەڕەشە ئامێزی'' پیۆنگ یانگ، هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەبارەی كۆبوونەوەكەوه، دۆناڵد ترەمپ، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: '' لەبارەی دووبارە رێكخستنی کۆبوونەوەی نێوانمان، گفتوگۆی بەرهەمهێنەرمان لەگەڵ کۆریای باکوور ئەنجام داوە''.
هەر لە تویتەکەیدا سەرۆكی ئەمریكا ئاشکرای کردوە: ''ئەگەر کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێت، هەر لە سینگاپۆر و لە 12ـی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەدەچێت".
دوای هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکە لەلایەن ترەمپەوە، کۆریای باکوور دووبارە ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕیبوو بۆ هەر کۆبوونەوەیەکی ئاشتیانەی لەگەڵ ئەمریکا.