ئیسرائیل جارێكی دیكه په‌نجه له ئێران راده‌وه‌شێنێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل: رووبه‌ڕووی بوونی هێزه‌كانی ئێران له سووریا ده‌بینه‌وه چونكه مه‌به‌ستیان هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیله
K24- هه‌ولێر:
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دووپاتیكرده‌وه، ته‌لئه‌ڤیڤ به هه‌موو توانای خۆی رووبه‌ڕووی هه‌ر هه‌وڵێكی ئێران ده‌بێته‌وه، كه بیه‌وێت چه‌كی قورسی خۆی بگوازێته‌وه لوبنان یاخۆد له ناو خاكی لوبنان ئه‌و جۆره چه‌كانه به‌رهه‌م بهێنێت.
ناتانیاهۆ له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه ده‌بێت رێگری له ئێران بكه‌ین له به‌دسه‌تهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا رووبه‌ڕووی بوونی هێزه‌كانی ئێران له سووریا ده‌بینه‌وه، كه مه‌به‌ست لێی ته‌نیا بۆ دژایه‌تیكردن و هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیله".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی كرده‌وه، "رێگه ناده‌ین ئێران چه‌كی قورس له سووریاوه بگوازێته‌وه لوبنان، یاخۆد له لوبنان ئه‌و جۆره چه‌كانه به‌رهه‌مبهێنێت، چونكه مه‌به‌ستی ئێران له‌و چه‌كانه بۆ هیرشكردنه سه‌ر وڵاته‌كه‌مانه، بۆیه ئێمه‌ش ئه‌و مافه‌مان هه‌یه له‌چوارچێوه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین شكست به گواستنه‌وه یانیش به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و چه‌كانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بهێنین".
ناتانیاهۆ ئاشكراشیكرد، "له‌كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و بابه‌ته‌م تاوتوێ كردووه و، هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیسرائیل بۆ هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی تاران له ناوچه‌كه به واشنتۆنی راگه‌یاندووه".
ناتانیاهۆ رژێمی ئێرانی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیرییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گوتی، جه‌نگی دژ به پیلانگێڕییه‌كانی ئێران هێشتا به‌كۆتا نه‌هاتووه، به‌ڵكو خه‌ریكه گه‌رمتر ده‌بێت.
H.B