خه‌ریكه ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكوور باوه‌ش به‌یكدا ده‌كه‌ن
بڕیاره دانوستانی نێوان تیمی ئه‌مه‌ریكی و به‌رپرسانی كۆریای باكوور بۆ ماوه‌ی هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رده‌وام بێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست" بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی به‌ره‌و كۆریای باكوور سنووریان تێپه‌ڕاند، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی لوتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه بڵاویكردۆته‌وه، تیمی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكی كه سه‌ردانی كۆریای باكوور ده‌كه‌ن، پێكهاتووه له كیم سانگ، باڵیۆزی پیشووتریی ئه‌مه‌ریكا له فلپین و باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له كۆریای باشوور، ئه‌لیسۆن هۆكه‌ر، به‌رپرسی تایبه‌تی كاروباری كۆریا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی و وه‌رانداڵ شرایڤه‌ر، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسیا و زه‌ریای هێمن.
پیشبینیش ده‌كرێت دانوستانی نێوان تیمی ئه‌مه‌ریكی و به‌رپرسانی كۆریای باكوور بۆ ماوه‌ی هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی رایگه‌یاند، تیمێك كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاتادارانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم سه‌ردانی سنگاپووره ده‌كات.
H.B