كاپێللۆ نهێنی لێدوانه‌كانی كریستیانۆ له باره‌ی رۆیشتنی له ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
كاپێللۆ ناخی كریستیانۆی دركاند
دوای یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گومانی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له ریال مه‌درید دروست كرد و گوتی: بڕیاری كۆتاییم له باره‌ی مانه‌وه‌م له یانه‌كه‌م نه‌داوه.
له گه‌رمه‌ی ئاهه‌نگی یاریزانانی یانه‌كه‌ی به‌هۆی بردنه‌وه‌ی سێیه‌مین ناسناوی له‌سه‌ریه‌كی چامپیۆنزلیگ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له‌به‌رده‌م میدیاكان گوومانی خسته دڵی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی و هه‌ڕه‌شه‌ی رۆیشتنی له ریال مه‌درید كرد.
فایبیۆ كاپێللۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی رۆناڵدۆ ده‌ربڕی و گوتی: كریستیانۆ له یاریزانه هاوڕێیه‌كانی له ریال مه‌درید توڕه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له 3 یاری رابردووی له چامپیۆنزلیگ نه‌یتوانی گۆڵ تۆمار بكات.
كاپێللۆ ده‌شڵێت: هۆكاری لێدوانه‌كانی كریستیانۆ به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه نه‌یتوانی له فایناڵ گۆڵ بكات و ببێته پاڵه‌وان، چونكه ئه‌و پێیوایه ره‌نگه نه‌توانێت خه‌ڵاتی تۆپی زێرین بباته‌وه.
كاپێللۆ گوتیشی: كریستیانۆ ئه‌م وه‌رزه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی 50 گۆڵی تۆمار كردووه و زه‌حمه‌ته هیچ یاریزانێك بتوانێت له ریال مه‌درید ئه‌و كاره بكات.