پیۆڵ داوا له‌ بارسێلۆنا ده‌كات چیتر گرینگی به‌ جامی شا نه‌دات

پیۆڵ پێیوایه‌ بارسێلۆنا به‌هۆی جامی شا، ناسناوی چامپیۆنزلیگی له‌بیر چۆته‌وه‌

 کارلێس پویۆلی بەرگریکاری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوا لە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەکات بۆ ئەوەی ساڵانی داهاتوو بتوانن رکابەرییەکی بەهێزتر لەسەر بەدەست هێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بکەن، پێویستە زۆر گرنگی بە جامی شا نەدەن و زیاتر گرنگی بە تواناکانی یاریزانە لاوەکان بدەن.

پیۆڵ كاپتنی پێشووی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: بۆ بەدەست هێنانی 3 نازناو لە وەرزێکدا هەموو یانەیەک پێویستی بە چەندین یاریزانی بە توانا هەیە، چونکە بەدەستهێنانی تەواوی نازناوەکان کارێکی زۆری دەوێت، بۆیه‌ داوام ئەوەیە لە بەرپرسانی بارسا بۆ وەرزەکانی داهاتوو زۆر گرنگی بە کوپا دێل رای یاخود جامی شای ئیسپانیا نەدەن، مەبەستم ئەوە نیە کە وازی لێ بێنن و بێ بایەخی بکەن، بەڵام باشتروایە کە لەو جامەدا زیاتر گرنگی بە توانای یاریزانە لاوەکان بدرێت، بۆ ئەوەی ئەوانیش تواناکانیان بسەلمێنن، هەروەها لەو کاتە بە بروای من باشتر دەتوانن رکابەری لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگیش بكه‌ن.

كارلێس پیۆڵ ته‌واوی كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌ بارسێلۆنا تێپه‌ڕ كرد، 593 یاری بۆ بارسا كردووه‌ و 19 گۆڵ و 12 ئاسیستی هه‌بووه‌.