كافۆ گرێبه‌ستێكی نوێی ریال مه‌دریدی ئاشكرا كرد
ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌درید
كافوی كاپتن و بەرگریكاری پێشووی ھەڵبژاردەی برازیل و یانەی میلان رایگەیاند، ھەمووشتێك بەكۆتا ھاتووە و ئالیسۆن دەچێتە ریال مەدرید.
بەھۆی خواستی یانە گەورەكان لەسەر ئالیسۆنی گۆڵپارێزی بەرازیلی یانەی رۆمای ئیتاڵیا، نرخی ئه‌م گۆڵپارێزه زیاد كرا، به‌ڵام به‌رپرسانی یانه‌ی شایانه به هه‌موو مه‌رجه‌كان رازیبوونه و ئه‌م گۆڵپارێزه ده‌بێته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی كردووەتەوە، كە یانەكەی پایتەختی ئیتاڵیا 90 ملیۆن یۆرۆی بۆ دەستبەرداربوون لە ئالیسۆن دیاری كردووە، لەماوەی رابردوو یانەكانی لیڤەرپوول و ریال مەدرید ھەوڵی بەدەستھێنانی ئەم گۆڵپارێزەیان دەدا.
بەڵام كاف‌و رایگەیاند: كەھەموو شتێك بەكۆتاھاتووە و ئالیسۆن ھاوینی داھاتوو گۆڵپارێزی ریال مەدریدە.
ئالیسۆنی 25 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی ئینته‌ر ناسیۆنالی به‌رازیلییه‌وه به 7 ملیۆن یۆرۆ بۆ رۆما گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ گۆرگه‌كان 64 یاری كردووه و 66 گۆڵی لێكراوه.
