بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت گۆڵپارێزه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول رزگار بكات
"بارسێلۆنا و لیڤه‌رپوول رێككه‌وتن"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، بارسێلۆنا رازیبووه یاسپه‌ر سیلیسینی گۆڵپارێزی به یانه‌ی لیڤه‌رپوول بفرۆشێت و شوێنی لۆریس كاریۆس بگرێته‌وه كه هانده‌رانیی رێدز به‌هۆی هه‌ڵه‌كوشنده‌كانی له فایناڵی چامپیۆنزلیگ چێتر به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرین ئه‌و گۆڵپارێزه به درێسی لیڤه‌رپوول ببینن.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا له چاپی ئه‌مرۆیدا ئاشكرای كردووه كه لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت سیلیسینی گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندی بارسا له شوێنی كاریۆسی ئه‌ڵمانیا له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی وه‌رزی داهاتوو جێگیر بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیڤه‌رپوول دوای ئه‌وه‌ی له گواستنه‌وه‌ی ئۆبلاكی گۆڵپارێزی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ئالیسۆنی گۆڵپارێزی رۆما بێهیوا بووه، په‌یوه‌ندی به سیلیسین كردووه كه ئێستا له بارسێلۆنا یه‌ده‌گی تیر شتیگن ـه.
لۆریۆسی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی ماینزی ئه‌ڵمانیا روویكرده لیڤه‌رپوول و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 49 یاری ئه‌نجام داوه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت جارێكی دیكه ئه‌و گۆڵپارێزه به درێسی لیڤه‌رپوول نه‌بیننه‌وه، چونكه به هۆكاری شكستی لیڤه‌رپوول له فایناڵی چامپیۆنزلیگ وه‌سف ده‌كرێت.
