درێژترين گه‌شتى فڕۆكه‌ له‌ جيهاندا ئه‌نجامده‌درێت

نزيكه‌ى (16) هه‌زار و (700) كيلۆمه‌تر رێگه‌ى ئاسمانى به‌ ماوه‌ى (18) كاتژمێر و (45) خوله‌ك ده‌بڕێت

K24 – هه‌ولێر:

هێڵى ئاسمانى سه‌نگاپووره‌ رايگه‌ياند، ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانى درێژترين گه‌شتى ئاسمانى له‌ جيهاندا.

گه‌شته‌كه‌ له‌ نێوان سه‌نگاپووره‌ و ويلايه‌تى نيويۆركى ئه‌مريكا ئه‌نجام ده‌درێت.

بڕياره‌ ئه‌و گه‌شته‌ درێژه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى (تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2018) ئه‌نجامبدرێت.

رۆژنامه‌ى (ده‌يلى مێل)ـى بريتانى بڵاويكرده‌وه‌، گه‌شته‌كه‌ نزيكه‌ى (16) هه‌زار و (700) كيلۆمه‌تر رێگه‌ى ئاسمانى به‌ ماوه‌ى (18) كاتژمێر و (45) خوله‌ك ده‌بڕێت.

ئه‌و گه‌شته‌ درێژه‌ به‌ فڕۆكه‌ى جۆرى (ئێرباس - A350-900ULR)  ئه‌نجامده‌درێت و (67) سه‌رنشين له‌ كه‌سانى بازرگان و خاوه‌ن كار و (94) كه‌سى ديكه‌  له‌ شاره‌زايانى ئابوورى ده‌گوازێته‌وه‌.

ئه‌و كۆمپانيا فڕۆكه‌وانييه‌ پێشتر له‌ نێوان ساڵانى (2004 - 2013) دا گه‌شتى فڕۆكه‌وانى درێژى ئه‌نجامداوه‌.