"چاویلكه له چاوهكان زیرهكترن"
توێژینەوەیەک پەیوەندی لە نێوان چاوکزی و ئاستی زیرەکی ئاشکرا دەکات

K24 - ههولێر:
لە توێژینەوەیەکی زانکۆی ئیدنبۆرگی سکۆتلەندی ئاشکرا کراوە، ئەوانەی بەهۆی کەمی ئاستی بینین چاویکلە لەچاو دەکەن زیرەکترن لەوانەی کە چاویان هیچ کێشەیەکی بینینی نیە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، تاقیکردنەوەکە لەسەر 300 ههزار و 486 کەس لە کیشورەکانی ئوستڕالیا و ئەوروپا و ئەمریکای باکوور ئەنجامدراوە، بەشداربووان بە چەندین پشکنین و تاقیکردنەوەی جیاوازدا رۆشتوون.
ئەنجامی توێژینەوەکە ئەوەی دەرخستووە، ئەوانەی چاویلەکەیان بەکارهێناوە بە ڕێژەی 30% ئاستی زیرەکییان لەوانە زیاتر بووە کە چاویلکەیان بەکارنەهێناوە.
هەروەها توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە پەیوەندی هەیە لە نێوان زیرەکی مرۆڤ و ئەو جینانەی بەرپرسن لە توانای بینین، بەڵام توێژەران روونکردنەوەی زیاتریان لە بارەی هۆکاری ئەو پەیوەندیە ئاشکرا نەکردوە.